پەیامی کورد ... بەریتانیا پارە تەرخان دەکات بۆ هەرێمی کوردستان بۆ راگرتنی شەپۆلی کۆچبەران
تاوەکوو کۆتایی ئەم ساڵ، حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا و ڤێتنام رێک دەکەوێت و بوودجەیان بۆ دابین دەکات لەپێناو کەم کردنەوە و ڕاگرتنی شەپۆلی رۆیشتنی کۆچبەران بەرەو ئەورووپا و ئەو ووڵاتە.
حکومەتی بەریتانیا پلانێکی وای بەدەستەوەیە کە لەگەڵ حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان، تورکیا و ڤێتنام گفتوگۆ بکات و پارە و بوودجەیان بۆ تەرخان بکات تاوەکوو لای خۆیانەوە رێگە لە چوونی کۆچبەران بەرەو ئەورووپا و بەریتانیا بگرن.
ژمارەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانەی دەچنە بەریتانیا کوردن و خەڵکی باشووری کوردستانن. هەروەها بەشێکی بەرچاو لە قاچاخچییەکانی رێگەی چوونە بەریتانیا، کوردن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە