پەیامی کورد ... لە نزیک کەنارئاوەکانی مەغریب بەلەمێک بە ٨٠ کۆچبەرەوە ژێرئاو كەوت
لە نزیک کەنارئاوەکانی مەغریب بەلەمێکی کۆچبەران کە بە ڕێگەوە بووە بەرەو ئیسپانیا ژێرئاو كەوتووە و تاوەکوو ئێستا ٦٩ کۆچبەری نێو ئەو بەلەمە بێسەروشوێنن و ١١ی دیکەش ڕزگار كراون.
لە لایەکی دیکەوە، حکوومەتی مالی لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ژمارەی کۆچبەرەکانی نێو ئەو بەلەمەی بە ڕێگەوە بووە بەرەو ئیسپانیا ٨٠ کەس بوون و لە نێویاندا ٢٥ گەنجی بە ڕەگەز مالی هەن كە خنکاون. هەروەها حکوومەتی مالی ووتیشی: "١١ کەسیش ڕزگار كراون و لە نێویاندا نۆ کەسیان خەڵکی مالین."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە