مەترسی لەسێدارەدان بۆ ٦٢ زیندانی سیاسی و عەقیدەتی لە ئێران

مەترسی لەسێدارەدان بۆ ٦٢ زیندانی سیاسی و عەقیدەتی لە ئێران
پەیامی کورد   ...   مەترسی لەسێدارەدان بۆ ٦٢ زیندانی سیاسی و عەقیدەتی لە ئێران

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان لە مەترسی لە سێدارەدانی ٦٢ زیندانیی سیاسی و عەقیدەتی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دا.

ئەم زیندانیانە کە لە گرووپی جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی و سیاسین، بە تۆمەتەكانی "محاڕەبە، گەندەڵی لەسەر زەوی و پڕوپاگەندە دژی نیزام" سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

لە نێو ئەو زیندانیانەدا سێ ژن بە ناوەکانی ووریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی وەک هێمای ئازایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ستەم دەناسرێن. ئەم ژنانە قوربانی سەرکوتی سیستماتیکی دەسەڵاتێکن کە هەوڵی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و لەنێوبردنی کەرامەتی مرۆڤ دەدات

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە