پەیامی کورد ... پێشوازی گەرمی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە سەرۆکی ئۆکراین
کیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە گەرمی پێشوازی ڤۆلۆدێمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە لەندەن دەكات و پشتیوانی تەواوی ووڵاتەكەی بۆ ئۆکراین دووپاتکردەوە.
ڕۆژنامەی دە سان-ی بەریتانی بڵاویكردەوە، ستارمەر بە باوەشێکی گەرم پێشوازی لە زێلێنسکی کردوە و دڵنیای کردووەتەوە كە ووڵاتەكەی هاوسۆزی ئۆکراین ە، لەکاتێکدا ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ووڵاتەكەی لە دەرەوەی شەقامی داونینگ کۆببوونەوە بۆ سڵاوکردن لە زلێنسکی.
ستارمەر لە میانەی دیدارەكەیدا بە سەرۆکی ئۆکراین ی وتووە، "ئێوە پشتگیری تەواوی بەریتانیاتان هەیە، گوێبیستی پشتوانیەكان بویت لە دەرەوە و گەلی بەریتانیا هاتوون بۆ ئەوەی نیشانتان بدەن کە چەندە پشتگیری ئێوە و ئۆکراین دەکەن".
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ستارمەر هەوڵی دیپلۆماسی چڕوپڕی دەسپێكردوە بۆ چاککردنەوەی پەیوەندی نێوان زلێنسکی و ترامپ، کە مەترسی لەسەر ئایندەی ناتۆ درووست دەکات.
ئەو كۆبونەوە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ كییەر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا میوانداری لووتکەی دەیان سەرکردەی ئەورووپا، ناتۆ و کەنەدا بكات بەمەبەستی كۆكردنەوەی پشتوانی زیاتر بۆ ئۆکراین.
ئەوە لەكاتێكدایە زلێنسکی ڕۆژی هەینی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا تووشی دەمەقاڵەی تووند بوو، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ڕەخنەی تووندی لێگرت و پاشان دەریكرد
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە