پەیامی کورد ... توێژینەوەیەک : نرخی گازی ئیتاڵیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بەهۆی ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی ڕووسیا
🔹 بەپێی شیکارییەکانی سپۆتنیک بۆ داتاکانی وەزارەتەکانی ئیتاڵیا و خزمەتگوزاری ئاماری، لە سەردەمی حکوومەتی ئیتاڵیا جۆرجی مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا، خەرجییەکانی دەوڵەت بۆ هاوردەکردنی هایدرۆکاربۆن لە ماوەی سێ ساڵ دا یەک لەسەر سێ زیادی کردووە.
🔹 تێچووی هاوردەکردنی هایدرۆکاربۆن لە مانگی یەک تا مانگی ئاب بە ڕێژەی 31.4% زیادی کردووە بە بەراورد بە سێ ساڵی پێشووتر و گەیشتووەتە 38.5 ملیار یۆرۆ. زیادبوونەکە بە پلەی یەکەم بەهۆی گۆڕانکاری لە هاوبەشەکان دا بووە. لە کاتێک دا نزیکەی 41%ی هاوردەکردنی گازی سروشتی ئیتاڵیا لە ساڵی 2021 لە ڕووسیاوە بووە، ئەم ڕێژەیە لە مانگی ئەیلوولی 2025 بۆ کەمتر لە دوو لەسەد دابەزیوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە