یەکەمین کاردانەوەی پاپ دوای بە مزگەوت بوونی ئەیاسۆفیا

یەکەمین کاردانەوەی پاپ دوای بە مزگەوت بوونی ئەیاسۆفیا

پەیامی کورد     ...     یەکەمین کاردانەوەی پاپ دوای بە مزگەوت بوونی ئەیاسۆفیا .

پاپ بە بریارەکەی دەوڵەت تورکیا سەبارەت بە گۆڕینی بینایەکی مێژوویی لە ئێستانبووڵ بە مزگەوت کاردانەوەی نیشان دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک پاپ فڕانسیس ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان لەمبارەوە رایگەیاند کە بە هۆی ئەم جۆرە هەنگاوانەوە بە تووندی هەست بە ئێش و ئازار دەکات .

ئەو ڕۆژی یەکشەممە لە ووتاری هەفتانەی خۆیدا لە مەیدانی سەنت پێتێرزبۆرگ لە واتیکان ڕایگەیاند  : " هزر و بیری من لە لای ئێستانبووڵ و ئەیاسۆفیایە و بە تووندی هەست بە ئێش و ئازار دەکەم " .

ئەمە یەکەمین کاردانەوەی پاپ بە ڕەزامەندی تورکیا بۆ بە مزگەوت ناساندنی ئەیاسۆفیایە .

جێگای ئاماژەدانە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی فەرمانی گۆڕینی دووبارەی بینای مێژوویی ئەیاسۆفیای لە ئێستانبووڵ بە مزگەوت دەرکرد .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە