پەیامی کورد ... ئەمریکا/ لە ئاهەنگێکدا بە هۆی تەقەکردن ١٦ کەس بوونە قوربانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاهەنگێکی خێزانی کە شاری نیویۆرک ساز کرابوو، بە هۆی تەقە کردنەوە دوو کەس کوژران و ١٤ کەسی دیکە بریندار بوون.
مارک سیمۆنس، بەرپرسێکی پۆلیسی نیویۆرک ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئەیلوول لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "کاتێک پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، دیمەنێکی پەشێویی زۆریان بینیوە و خەڵک بە هەموو لایەکدا رایانکردووە".
بە وتەی پۆلیس: لە ئەنجامی ئەو تەقە کردنە ١٦ کەس بوونەتە قوربانی کە دوو کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
دوو کوژراوەکە، پێکهاتوون لە پیاو و ژنێکی تەمەن ١٨ و ٢٢ ساڵ، بەڵام تائێستا ناسنامەیان بە فەرمی ئاشکرا نەبووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە