پەیامی کورد ... ووتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە هەڕەشەی ئابووری ئەمریکا لە دژی ئەم ووڵاتە کاردانەوەی نیشان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئیبراهیم کاڵن ، ووتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا لە ووڵامدانەوەی بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە لە ناو بردنی ئابووری تورکیا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : چاوەڕوان ئەوە لە ترامپ دەکەین ڕێز لە شەراکەتی ستراتیژیک بگرێت .
هەروەها ووتی : لێكدانەوەی کوردەکانی سووریا لەگەڵ کوردە چەکدارەکانی هەڵەیەکی زۆر گەورەیە . کاڵن بە ئاماژەدان بە ترامپ نووسی : تێرۆریستەکان نابی شەریک و هاوپەیمانی ئێوە بن .
ووتەبێژی سەرۆککۆماری تورکیا سەرەڕای دەربڕینی هیواداری بە ڕێزگرتنی دوو لایەنە بە شەراکەتی ستراتیژیک ، جەختی کردەوە جیاوازییەک لە نێوان حزبی کرێکارانی تورکیا و داعش بوونی نییە .
پێشتر دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا هەڕەشەی لە تورکیا کردبوو کە ئەگەری هێرش کردنیان بۆ سەر کوردەکانی سووریا ، ئابووری ئەم ووڵاتە لە ناو دەبات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە