پەیامی کورد ... سه‌رۆککۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا هۆشداریی له ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کانی سووریا و به‌هێزبوونه‌وه و په‌ره‌پێدرانی تیرۆریزم دا.
به پێی ڕاپۆرتێک له شه‌رقولئه‌وسه‌ت، فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆک کۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا له دیدار له‌گه‌ڵ خالد عیسا، نوێنه‌ری کوردستانی سووریا له پاریس، ووتی: کورده‌کان به پشتیوانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی و فه‌ڕه‌نسا ڕۆڵی گه‌وره‌یان له شه‌ڕی داعش بووه و به گیان فیدایی و گیان به‌خت کردنی زۆر تێچووی ئه‌م ڕۆڵه‌یان دا.
سه‌باره‌ت به بڕیاری یه‌ک لایه‌نه‌ی ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه له سووریا و هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا بۆ هێرش کردنه سه‌ر کورده‌کان هۆشداریی توندیشی دا.
ئۆلاند هەرەها جه‌ختی کردەوە : ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بێته دی و هێرش بکرێت بێ گومان پاشهاتی زۆر نه‌رێنی بۆ هاووڵاتیانی سووری ده‌بێت و په‌ره به تیرۆریزمیش ده‌دات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە