پەرلەمانی كوردستان ئاماری كار و چالاكیەكانی 2021ی بڵاوكردەوە

پەرلەمانی كوردستان ئاماری كار و چالاكیەكانی 2021ی بڵاوكردەوە

پەیامی کورد … پەرلەمانی كوردستان ئاماری كار و چالاكیەكانی 2021ی بڵاوكردەوە

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئاماری كار و چالاكیەكانی ساڵی 2021ی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، 32 دانیشتن كراوە و 20 یاسا پەسندكراون، هەروەها 3 هەزار و 109 نوسراویان ئاراستەی حكومەت كردووە.

پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی رابردودا 32 دانیشتنی كردوە و 20 یاسای پەسندكردووە، 12یان پرۆژەیاسا و هەشتیان پێشنیازە یاسا بوون.

ئەوەش هاتووە، هەروەها 12 بڕیاری پەرلەمانیی و هەشت فەرمانی سەرۆكایەتی دەرچوون، چوار راسپاردە ئاڕاستەی حكومەت كراون و لە دانیشتنەكانی پەرلەمان 12 بابەتی گشتی خراونەتەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە ئەوەش لە هەردوو وەرزی یاسادانانی ساڵی 2021دا.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، 33 وەزیری حكومەت لە دانیشتنەكانی پەرلەمان ئامادەبوون و وەڵامی پەرلەمانتارانیان داوەتەوە و 117 جاریش سەرۆكی دەستە و بەڕێوەبەرە گشتییەكان ئامادەی كۆبوونەوەی لیژنەكان بوون، پەرلەمانی كوردستان 3 هەزار و 109 نوسراوی ئاراستەی حكومەت كردووە و 2 هەزار و 610 نوسراویان وەڵامدراونەتەوە و 499 نوسراویان بێ وەڵام ماونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە