ئهمڕۆ 30 ساڵ بهسهر تاوانى كيميايبارانى شارى ههڵهبجه و دهوروبهرى تێدهپهڕێت، بەم بۆنەیەوەش سهرۆك بارزانى پهیامێكی بڵاوكردەوه و رایدهگهیهنێت بەرپرسیارێتیی ئەو كارەساتە و قەرەبووكردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە و جینۆسایدەكانی تری دژی گەلی كوردستان لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.
دهقی پهیامی سهرۆك بارزانی:
لە كاتێكدا یادی شەهیدانی هەڵەبجەی مەزلووم دەكەینەوە كە هێشتا ئێشو ئازارەكانی گەلی كوردستان كۆتایی نەهاتوونە و بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە.
لەیادی كارەساتی هەڵەبجەدا سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە دەنێرم و هاوسۆزیی خۆم لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزینە دووپات دەكەمەوە، ئەمە برینێكە لەسەر جەستەی گەلەكەمان كە هەرگیز ساڕێژ ناكرێت.
دەوڵەتی عێراق دڕندانە و بە سوودوەرگرتن لە بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵەبجەی شەهید كرد، ڕاستە ڕژێمی بەعس نەماوە بەڵام ئەو تاوانە گەورەیە لەژێر پەرژینی سیادەی دەوڵەت ئەنجام دراوە.
بۆیە بەرپرسیارێتیی ئەو كارەساتە و قەرەبووكردنەوەی كارەساتی هەڵەبجە و جینۆسایدەكانی تری دژی گەلی كوردستان لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە