پەیامی کورد … كۆریای باكوور و كۆریای باشوور په‌یوه‌ندی نێوانیان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه
ماوه‌یه‌كه سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵاتی كۆریای باشوور و كۆریای باكوور هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ستپێكردووه، له‌م چوارچێوه‌یشدا هه‌ردوو وڵات بڕیاریانداوه تەواوی کەناڵەکانی پەیوەندیی نێوانیان بکەنەوە.
سکرتێری سەرۆکایەتی کۆریای باشوور بۆ پەیوەندییە گشتییەکان ڕایگەیاند: ھەردوو کۆریا بڕیاریان داوە تەواوی کەناڵەکانی پەیوەندیی نێوانیان بکەنەوەو، دووپاتیانکردۆتەوە کە ھەنگاوی پێویست دەنێن بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی نێوانیان و باشکردنی پەیوەندییەکانیان.
سکرتێری سەرۆکایەتی کۆریای باشوور وتیشی: لە مانگی نیسانەوە "کیم جۆنگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکوور و "مون جی ئن" سەرۆکی کۆریای باشوور ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانیان و، گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستان دەستپێکردووە لە پێناو گەڕانەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە نێوانیاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە