ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە کوردستان و ئێراندا بەردەوامە

ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە کوردستان و ئێراندا بەردەوامە

پەیامی کورد... ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە کوردستان و ئێراندا بەردەوامە

ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانیان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە.

ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان مان دەگرن.

مانگرتنی مامۆستایان لە ئێراندا سێ ساڵ پێش دەستی پێکرد و لە "ڕەزبەر و خەزەڵوەر"ی ئەمساڵدا دووپاتە بووەوە.

لەو مانگرتنانەدا چەندین مامۆستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران.

مانگرتنی مامۆستایان، پشتیوانی قوتابییان و خوێندکارانی بە دوای خۆیدا هێنا.

"کەمی مووچە"، "نەبوونی ئەمنییەتی کار"، "بیمە نەکردن"، "دامەزراندنی کۆمەڵێک خوێندکاری تازە کار وەکوو مامۆستا و زیندانی کردنی کۆمەڵێک مامۆستا لەو کێشانە بوون کە ناڕەزایەتیی مامۆستایانی لێکەوتەوە.

لە ئێستاشدا ناڕەزایەتیی مامۆستایان بەهۆی جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانیان، گوشار هێنانی زیاتری ڕژێم و پێشێلکردنی مافە یاسایییەکانیان، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان وەکوو بۆکان، سەقز، مەریوان، سنە، کرماشان و ئیلام بەردەوامیی هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە