پەیامی کورد ... زیاتر لە ٣٨٠ هەزار قوربانی ئاکامی شەڕ لە سووریا
شەڕی ٩ ساڵە لە سووریا زیاتر لە ٣٨٠ هەزار کەس کوژراوی لە دوای خۆی بە جێ هێشتووە
بە پێێ ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ، لە کاتی دەستپێکی شەڕ ل ەسووریا ل ەمارسی ٢٠١١ەوە تاکوو ئێستا زیاتر لە ٣٨٤ هەزار کەس لەم ووڵاتەدا گیانی خۆیان لە دەستداوە ، کە زیاتر لە ١١٦ کەسیان کەسانی سڤیل بوونە .
دەرگیرییەکانی سووریا لە دوای ناڕەزایەتییەکان بە ناوی بەهاری عەرەبی لە سووریا دەستی پێكرد کە لە دوای ئەو گرووپگەلی تێرۆریستی لەوانەش داعش و تحریر الشام لە بەرابەر دەوڵەتی سووریا شەڕیان ڕاگەیاند و چەندین شاری ئەم ووڵاتەیان خستە بن کۆنترۆڵی خۆیان .
لە دوای ئەوە دەوڵەتی سووریا بە فەرمی داوای لە ڕووسیا و ئێران کرد یارمەتی بدەن . لەم نێوەندەدا ئەمریکا و ووڵاتانی دیکەش بە بێ ئیزنی دەوڵەتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆرسیم هاتنە ناو خاکی ئەو ووڵاتەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە