پەیامی کورد ... جێرێمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بریاریداوە بە بلۆککردنی پارەی سەرجەم دیپلۆماتکارانی ئێران لە بانکەکانی وڵاتەکەی.
بە پێی هەواڵ و ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی کە بڵاوی کردوەتەوە، جێرێمی هانت، لە سبەینێوە پارەی دیپلۆماتکارانی ئێران لە بانکەکانی بەریتانیا بلۆک دەکات.
هەروەها تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران یش هەواڵەکەی پشتراست کردوەتەوە و ئاماژەشی بەوەداوە ئەو هەنگاوەی بەریتانیا" لە کاردانەوەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتیەکەی بەریتانیایە لەلایەن سوپای پاسدارانە".
بەریتانیا لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت دەستبەسەرداگرتنی کەشتیە نەوتیەکەی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران، ئەو هەنگاوەی بە "دوژمنگەرایی" وەسف کرد و هەڕەشەی "دەرئەنجامی قورس"ی کرد ئەگەر تاران کەشتیەکە ئازاد نەکات.
ئەو لێدوانەی بەریتانیا دوای ئەوە هات، ئەمرۆ رۆژنامەکانی ئێران گرتەی ڤیدیۆیی ئەو کەشتیەیان بڵاوکردەوە، بەریتانیا دەشڵێت" کەشتیەکە لە گەروی هۆرمۆز نەبووە، بەڵکوو لە ئاوەکانی عوماندا بووە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە