یەکێک لە شارەکان داوای قەدەغەی ھاتوچۆی كردووە.. ھێشتا بڕیار نەدراوە

یەکێک لە شارەکان داوای قەدەغەی ھاتوچۆی كردووە.. ھێشتا بڕیار نەدراوە

پەیامی کورد     ...    یەکێک لە شارەکان داوای قەدەغەی ھاتوچۆی كردووە.. ھێشتا بڕیار نەدراوە

وەزیری تەندرووستی رایدەگەێنێت ، ئەمڕۆ سەردانی رانیە و قەڵادزێیان كردووە و بەڕێوبەرێكی نوێیان بۆ تەندرووستی قەڵادزێ دیاری كردووە. سەبارەت بە دھۆكیش دەڵێ، راستە دۆخەكە خراپە، بەڵام بەردەوام ھاوكارییان دەكرێت و پێویستە ھاووڵاتیانیش پابەندی رێنماییەكان و خۆپارێزی بن.

وەزیری تەندرووستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دكتۆر سامان بەرزنجی، ڕایگەیاند : "ئێستا ئێمە لە سنووری رانیە و قەڵادزێین و بەڕێوبەرێكی نوێ بۆ تەندرووستی قەڵادزێ دانرا و كۆمەڵێك كەم وكورتییشیان ھەیە بۆیان چارەسەر دەكرێت و ڕەوشی تەندرووستی باشتر دەكەین، هەروەها پشتگیریی ھاووڵاتیان لە سیستەمی تەندرووستی، لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان خۆیاندایە، بۆ نموونە پاڵپشتیكردنی بەرپرسانی تەندرووستی، ئومێدبەخشە".

بەرزنجی ووتیشی، مەرجی كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی نەخۆشی كۆرۆنا، خۆپاراستنی ھاووڵاتیانە و لە دھۆك دۆخەكە راستە باش نییە، بەڵام ئەگەر خەڵك خۆی بپارێزێت، باشتر دەبێت و زووتر كۆنترۆڵ دەكرێت.

دەشڵێ، ھاوكاریی سیستەمی تەندرووستی پارێزگای دھۆك كراوە و بەردەوامیش دەبین لە ھاوكاریكردن، بەڵام پێویستە ھاووڵاتیانیش ھاوكار بن.

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە، لە پارێزگای دھۆك پێشنیاز كراوە كە قەدەغەی ھاتوچۆ رابگەێندرێت ، بەڵام ئەمە تەنیا پێشنیازە و ھیچ بڕیارێكی لێ نەدراوە.

وەزیری تەندرووستی جەختیشی كردەوە، لە پارێزگای سلێمانی و ھەولێریش دۆخەكە باشترە و رۆژانە ئامارەكانیش بڵاو دەكەینەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە