پەیامی کورد ... باڵیۆزی توركیا له واشینتۆن ووڵامی لێدوانی چەند کۆنگرێسمانێکی ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی S400 دایەوە و رایگەیاند، کڕینی S400 په‌یوه‌ندی به ستراتیژیمانهوه نییه.
سه‌ردار كڵچ، باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن لە تویتێکدا لە هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر نووسیویەتی، "توركیا له پێناو سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كه به‌په‌له پێویستیه‌تی بڕیارێكی ئابووری و ته‌كنیكی داوه، هیچ په‌یوه‌ندی به ڕوانگه‌ی ستراتیجیمانهوه نییه و به‌هیچ جۆرێك هه‌ڵبژاردن نییه له نێوان ئه‌مریكا، ناتۆ و ڕووسیا".
ئەو قسانەی باڵیۆزی توركیا له واشینتۆن ووڵامێکە بۆ هەریەکە لە ئێلیۆت ئێنگهڵ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا و میكایل مهككاوڵ، ئەندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا کە ڕەخنەی تووندیان ئاڕاستەی بەرپرسانی تورکیا کردبوو لەبەرامبەر کڕێنی S400ی ڕووسیدا.
باڵیۆزی توركیا له واشینتۆن دەشڵێت، "هه‌ستیاری و هه‌ڵوێستی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه".
هەینی رابردوو یەکەمین کاروانی سیستەمی بەرگری مووشەکی S400 گەیشتە ئانکارا و تا ئێوارەی دوێنێ چوار کاروانی فڕۆکەوانی لەو مووشەکە گەیشتوەتە ئەو ووڵاتە، ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر ئەمریکا هۆشداری دابووە تورکیا لە کڕینی سیستمی بەرگری مووشەکی ڕووسی دووربکەوێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە