پەیامی کورد … تا ئێستا تەنها نزیکه‌ی 5%ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ڤاکسینیان وەرگرتووە
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، تا ئێستا تەنها نزیکه‌ی 5%ی هاوڵاتیانی هه‌رێم ڤاکسینیان وەرگرتووە، دەشڵێت ، هاوشێوەی شارەکانی عێراق ڤاکسین بۆ شارەکانی هەرێمیش دێت.
د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، " تا ئێستا نزیکه‌ی 5% ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک دۆزیان وه‌رگرتووه به‌ڵام ده‌وروبه‌ری 3%ی هاوڵاتیان هه‌ردوو دۆزه‌که‌یان وه‌رگرتووه".
ناوبراو وتووشیەتی، "دوای ڕێکاره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که لە ڕێگه‌ی کونسڵگه‌ری گشتی فه‌ڕه‌نسا هاتنه لامان و پێیان وتین ئه‌وان ڤیزه ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان ئێستا زیاتر له هاوڵاتیان زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێن که ڤاکسین وه‌ربگرن چونکە ڤاکسین په‌یوه‌ندی به وه‌رگرتنی ڤیزه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی ڤیزه‌ی شنگن بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا".
بریکاری وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، "له‌هه‌ر سێ شاره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان وه‌کو هه‌موو شاره‌کانی تری عێراق به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گوژمه‌کانی دابینکردنی ڤاکسین بۆ عێراق دێته شاره‌کان به‌ڵام بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره سه‌ربه‌خۆکانیش ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه وه‌ری ده‌گرن".
د.ڕەهێڵ فەرەیدون ئاماژەی بەوەشکرد" تا ئێستا ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان له هه‌شت سه‌نته‌ر لێده‌درێت دووان له‌دهۆک و سێ له هه‌ولێر و سییان له سلێمانی به‌ڵام سینۆفارم که هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌سترازینیکا ئه‌وه له چه‌ندین سه‌نته‌ری تر هه‌بووه و به‌کارهاتووه له‌به‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌کردن و هه‌ڵگرتنه‌که‌ی که به‌پێی ڕێنمایه ته‌ندروستیه‌کانی WHO بووه، هه‌رچه‌نده له‌م دوایه‌دا و له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو تر کۆمه‌ڵێک ڕێکار و ڕێوشوێنی تازه ده‌رچووه تایبەت بەوەی هه‌تا ماوه‌ی مانگێک فایزه‌ر هاوشێوه‌ی دوو ڤاکسینه‌که‌ی تر ده‌توانرێت لە پله‌ی 8- هه‌ڵبگیرێت و کاری له‌سه‌ر بکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە