پەیامی کورد ... دەزگای زانیاری و هەواڵگری عێراق ڕاگەێندراوێک لە سەر دەست بەسەر کردنی ژمارەیەکی زۆر تێرۆریست بڵاو دەکاتەوە
ئەمرۆ یەکشەممە ٠٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ دەزگای هەواڵگری عێراق ئەمرۆ یەکشەممە لە هەواڵێکدا دەستبەسەرکردنی ٢١ تۆمەتباری داواکراوی ڕاگەیاند، کە سێ تۆمەتباریان داواکراون بە پێی ماددەی ٤ی تیرۆر.
دەزگای زانیاری و هەواڵگری عێراق لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند : هێزە ئەمنبیەکانی سەربە هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵ لەوەزارەتی ناوخۆ " ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگری یان ئەنجامداوە لەئەنجامدا ٢١ تۆمەتباریان لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدای پایتەخت دەستگیرکردوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمەتباران بەپێی ماددە و برگە جۆراوجۆرەکانی تاوان کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراوبوون.
٣ لە داواکراون بەپێی مادەی ٤ تیرۆر تۆمەتبارکراون، چوونکە سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعشن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە