پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و "سوكایەتی بە مەرجەعیەت" كردوە، بۆیە فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو كەسە دەرچووە.
وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەراگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، كەسێك بە ناوی "نایف كوردستانی" تویتێكی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا باسی لە مەرجەعیەت كردوە و ئەوەش بە "سووكایەتی" لێكدراوەتەوە.
ئەوەش هاتوە، "ئازادی رادەربڕین بە واتای ئەوە نایەت سوكایەتی بە رەمز و هێما ئایینی و نیشتمانییەكان بكرێت و دەستدرێژیان بكرێتە سەر و ئەو كارە بە هیچ جۆرێك قەبووڵ نییە."
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "ئەو كەسەی ئەو تویتەی بڵاوكردوەتەوە تەنیا گوزارشت لە رای خۆی دەكات، هەڵوێستی حكوومەتی هەرێم و گەلی كوردستان روون و راشكاوە لە رێزگرتن و نرخاندنی رۆڵی مەرجەعیەت لە عێراق و جیهانی ئیسلامی و ئەو هەڵوێستەش وەكوو خۆی دەمێنێتەوە و لەسەری بەردەوام دەبن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە