پەیامی کورد ... شیعەکانی عێراق : ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانى گه‌ل رێگه‌ناده‌ین یه‌ك دینار بدرێته هه‌رێم به هه‌ر هۆیه‌ك بێت"
په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌كانی عیراق جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ته‌نها یه‌ك بژارده‌ى هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، پێشى وایه شاندی كورد به لووتبه‌رزییه‌وه مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وت ده‌چنه به‌غدا.
مه‌نسوڕ بعێجى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر پشكى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "پێویسته كازمى هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان واژوو نه‌كات تا ئه‌وكاته‌ى پابه‌ندده‌بێت به ده‌ستووره‌وه و نه‌وت و سه‌رجه‌م داهاته سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان راده‌ستى ناوه‌ند ده‌كات، ئه‌وكاته ده‌بێت رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا بكرێت".
ده‌شڵێت "شاندی هه‌رێمى كوردستان، كه به‌رده‌وام سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وت و پاره دێن به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، نازانین پاره‌ى فرۆشى نه‌وتى هه‌رێم و داهاتى خاڵه سنوورییه‌كان بۆ كوێ ده‌چێت سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پاره‌یه‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ند بۆى ده‌نێرێت، ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌كانیشیان پێ‌نادرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی شیعه‌كانی عیراق پێى وایه، سه‌رجه‌م ئه‌و شانده كوردیانه‌ى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن وه‌ك ركابه‌رێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن یاخود وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى تر سه‌ردان ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌ربه عیراق نه‌بن، ته‌نانه‌ت به لووتبه‌رزییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئه‌و یاسایانه‌شى له په‌رله‌مانى عیراق ده‌رده‌كرێن، دانى پێدا نانێن و جێبه‌جێى ناكه‌ن.
مه‌نسوڕ بعێجى ده‌شڵێت "ناكرێت نه‌وتى به‌سڕه و داهاتى خاڵه سنووریه‌كان و پارێزگاكانى تر راده‌ستى هه‌رێمى كوردستان بكرێت و ئه‌ویش ره‌تیكاته‌وه پابه‌ندى حكومه‌تى ناوه‌ند بێت، بۆیه هه‌رێمى كوردستان هیچ بژارده‌یه‌كى تر‌ى له‌به‌رده‌ستدا نییه جگه‌له‌وه‌ى داهات راده‌ستبكات و پابه‌ندى ده‌ستوور و یاسا بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند به یه‌كسانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پارێزگاكانى تردا بكات، ئه‌گه‌ر هه‌رێم ره‌تیكرده‌وه داهات راده‌ستبكات ئێمه وه‌ك نوێنه‌رانى گه‌ل رێگه‌ناده‌ین یه‌ك دینار بدرێته هه‌رێم به هه‌ر هۆیه‌ك بێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە