پەیامی کورد … تەندروستی جیھانی رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینێكی چینی نیشاندا
سهبارهت به بهكارهێنانی جۆره ڤاكسینێكی چینی، دوای كۆتاییهێنان به ههڵسهنگاندنی ڤاكسینهكه، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رەزامەندیی نیشاندا لەسەر بهكارهێنانی ئهم ڤاكسینه لە حاڵەتی بەپەلەدا.
لە راگەیەندراوێكدا، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی "WHO" بڵاویكردهوه، گرووپی راوێژکاریی پسپۆرە ستراتیجییەکان "SAGE" کە رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە بابەتی بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا راوێژیان پێدەکات، توێژینەوەکانیان لەبارەی "ڤاکسینی سینۆڤاک-کۆرۆناڤاک"ی چینی تەواو کردووە.
لە بهشێكی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدایە، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، پێشنیازی ئەوە دەکات کە ئەم ڤاکسینە بەشێوەی دوو دۆز و لە ماوی دوو بۆ چوار ھەفتە بە کەسانی پێگەیشتووی تەمەن 18 ساڵان و بەسەرەوە بدرێت.
له راگەیەندراوەکە جەختی لەوەشکراوهتهوه، بەمشێوەیە ئەو وڵاتانەی کە ئەم ڤاکسینە بەکاردەھێنن و ھاوبەشەکانی دیکەیان دڵنیاکراونەتەوە کە کاریگەری و بەرھەمھێنانی ڤاکسینی سینۆڤاک، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانە و هیچ گرفتێكی نییهو، "سینۆڤاک" ڤاکسینێکی ناچالاکە و بەھۆی ئاسانی عەمبارکردنییەوە بەکارھێنانیشی زۆر ئاسانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە