پەیامی کورد ... پۆلیسی سریلانکا لە دۆزینەوە و پووچەڵکردنەوەی بۆمبێکی دەستکرد لە نزیکی فڕۆکەخانەی پایتەختی ئەو ووڵاتە هەواڵیدا .
بە پێی راپۆرتێک ، ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە هەواڵێکدا بە پێی ووتەکانی پۆلیسی سریلانکا ، لە پووچەڵکردنەوەی بۆمبێکی دەستکرد لە نزیکی فڕۆکەخانەی کۆلۆمبۆ ، پایتەختی ئەو ووڵاتە هەواڵیدا .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەندین تەقینەوە دوو کەنیسە و دوو هۆتێلی لە کۆڵۆمبۆ ، پایتەختی ئەم ووڵاتە لە کاتی مەراسیمی جەژنی پاک دا کردە ئامانج . دەوڵەتی سریلانکا دواتر لە هەڵمەتێکدا دەستڕەسی بە شەبەکەی ئینتێرنێت و گەیاندنی هەواڵی گشتی داخست و تا کاتێکی نادیار یاسای قەدەغەی هاتو چوونی ڕاگەیاند .
تاکوو ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشانەی نەگرتووەتە ئەستۆ . کەناڵی " TRT " تورکیا ڕایگەیاند پۆلیسی سریلانکا ڕایگەیاندووە لە کۆی گشتی شەش تەوینەوەکەی هۆتێلەکان و کەنیسەکانی ئەم وولاتەی هەژاندووە . حەفتەی ڕبردوو بەڕێوبەری پۆلیسی سریلانکا بە پشت بەستن بە ئەو زانیارییانەی لە دام و دەزگاکانی ئەمنییەتی و هەواڵگری دەرەکی دەستی کەوتبوو ڕایگەیاندبوو گرووپێکی تووندڕەو دەیانەوێت کەنیسەکان بکەنە ئامانج .
چەند کاتژمێر دوای ڕوودانی ئەم هێرشانە ، پۆلیسی سریلانکا لە ڕوودانی دوو تەقینەوەی دیکە لە ناوەندی شاری " کۆڵۆمبۆ " هەواڵیدا . بە ووتەی سەرچاوەکانی ئاگادر ، لە نێوان کیژاراوەکان دا خەڵکی ئەمریکا ، بەریتانیا و هۆڵەنداش ئامادەییان هەبووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە