پەیامی کورد ... ١٤ هەزار پۆلیسی فەڕەنسەوی بۆ فایناڵی جامی جیهانی لە ئامادەباشیدا دەبن
وەزیری وولاتی فەرەنسا دوێنێ هەینی لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ئەفسەرانی پلە باڵای گاردی نیشتیمانی ، ئەفسەری بالای پۆلیس و سەرۆکی پۆلیسی شاری پاریس ڕایگەیاند کە ١٤ هەزار هێزی پۆلیس هەبوو لە کاتی یاری ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر ئارژانتین ۆلە شارە جیاوازەکانی ئەم ووڵاتە جێگیر بکرێن .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە گرینگیدان بە ئامادەبوونی پڕ هەژماری مارکشی یەکان لەم ووڵاتەش ١٢٨٤٠ هێزی پۆلیس بۆ یارییەکانی ڕیزبەندی نێوان کرواتیا و مەراکش لە شەقامەکانی فەڕەنسا جێگیر دەکرێن .
تیمی نیشتیمانی فەرەنسا ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی فایناڵی جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەر دەڕواتە بەرامبەر تیمی نیشتیمانی ئارژانین ەوە .
چاوەڕوان دەکرێت کە لە ئەگەری قارەمانی تیمی نیشتیمانی فەڕەنسا بە رادەی نێوان ٣٠٠ تاکوو ٦٠٠ هەزار کەس بڕۆنە شەقامی شانزەلیزەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە