لە ئاڵمانیا ئامادەکاری هێزەکانی تایبەت کە دەیانویست کوشتنی سیاسی بکەن ئاشکرا بوون .
هەندێک سەرباز لە ناو ئەرتەشدا دەیانویست بۆ کەسانی سیاسی کەمین دابنێنەوە . لە ناو ئەو کەسانەدا سەرۆکی فەڕەنسا ئێمانوئێل ماکرۆن ، سەرۆکی گرووپی مەجلیسی فیدراڵ لە پارتی چەپ دەیتمار بارتش یش هەروەها لەناو ئەو کەسانە دا ، هەروەها کاسانی دیکەش هەن .
کەسێک لە ناو ئەرتەشی ئاڵمانیا بە ناوی " Franco A " فرانکۆ ئا بە جل و بەرگی جیاواز و بە ناوی خەڵکی سووریاوە پیلان بۆ ئەوە داناوە کە هێرشێکی تیرۆریستی بکاتە سەر دایرەی کریمیناڵ لە ئاڵمانیا و هەر لەو بارەوە لێپرسین و بەدواچوونی گەورەی بۆ ئەم کارە کردووە .
بە گوێرەی بڵاوکراوەکانی فۆکۆس کە بەڵگەی لێپرسینەوەی ئەو ئەرکدارانەی لە دایرەی کریمیناڵی فیدراڵ بە دەست کەوتووە ، ئەو کۆماندۆیانەی کە سەر بە هێزەکانی تایبەتی ئەرتەشی ئاڵمانیاوەنە بۆیان ئاشکرا بووە کە خۆیان ئامادە کردووە تاکوو کوشتنی کەسانی سیاسی بکەن .
ئەو کەسانە خۆیان بە ناوی " نۆرس کرێۆز " خاچی باکوور " داناوە .
سەبارەت بەم مژراە تاکوو ئیستا حکومەتی ئاڵمانیا هیچ بەیاننامەیەکی بڵاو نەکردووەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە