پەیامی کورد ... موستەفا کازمی دوای سەردانی بۆ ئەمریکا سەفەری ووڵاتانی ئەورووپایی دەکات .
کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە سەفەری نزیکی موستەفا کازمی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ووڵاتانی ئەورووپایی دوای سەردانی بۆ واشینتۆن هەواڵیدا .
بە پێی راپۆرتێک عامر الفایز ، ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراقی ڕایگەیاند کە موستەفا کازمی لە سەفەری نزیکی خۆی و لە گەڵ شاندێکی پلا باڵا سەفەری ئەمریکا دەکات تاکوو ووتووێژی ستراتیژیکی خۆیان تەواو بکەن و دەربارەی کاتبەندی پاشەکشەکردنی ئەرتەشی ئەمرکا لە خاکی عێراق ڕێکەوتن ئەنجام بدرێت .
الفایز ووتی ، کاتی سەفەرەکە دیاری بەکراوە بەڵام لە چوارچێوەی بەرنامەی سەفەرەکانی سەرۆکوەزیران بۆ ووڵاتانی ناوچەکە و هەندێک ووڵاتی ئەورووپایی بەمەبەستی پتەوکردنی متمانە و هاوکاری ئابووری و ئەمنییەتی نێوان بەغدا و ووڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە