پەیوەندی سێکسی و سوودەکانی

پەیوەندی سێکسی و سوودەکانی

سترێس و دڵەڕاوکێ کەمتر لە ڕێگای پەیوەندی سێکسی

لێکۆڵینەوەکان نیشآن دەدەن ئەو کەسانەی کە لە حەفتەیەکدا تەنانەت یەک جار پەیوەندی سێکسیان هەبێ باشتر دەتوانن سترێس و دڵەڕاوکێ خۆیان کۆنترۆل بکەن ، جگە لەوەش ئەگەر ئەم پەیوەندییە زیاتر لە ٢ جار بێت لە حەفتەیەکدا ئەوە ڕەوشەکە زۆر باشتر دەبێت . هۆی ئەمەش ئەوەیە کە دوو ماددەی سەرەکی بە ناوەکانی " ئاندرۆفین و ئۆکسی تووسین " لە کاتی ئەنجامدانی ئەم پەیوەندییەدا لە جەستە دەر ئەدرێت و دەبێتە هۆی کارا بوونی ناوەندی دڵخۆشی لە مێشکدا . لێرەدا دەتوانین بڵێین یەکێک لە سوودەکانی پەیوەندی سێکسی هێورکەرەوەو  ئارام بەخشێکی زۆر بە هێزە .

پەیوەندی سێکسی و خەوێکی خۆشتر

خەوی ئارام و هێور دوای پەیوەندی سێکسی دەتوانێ خۆی یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئەم پەیوەندییە بێت . دەردانی ماددەی ئاندرۆفین لە لەشدا دەتوانێ ببێتە هۆی ئارامی ئێوە و خەوێکی خۆشتر بکەن . هەروەها لە کاتی پەیوەندی سێکسی دا هۆرمۆنی " پرۆلاکتین بڵاو دەبێتەوە و خەوێکی راحەتتر درووست دەکات . جگە لەمەش بەشێکی دیکەی ئەم هۆرمۆنە لە کاتی خەودا درووست دەبێت کە ڕێژەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتی ئەو پەیوەندییە سێکسییە کە لە کۆتاییدا هێز و تاقەتێکی باشترتان پێ دەبەخشێت .

پەیوەندی سێکسی و کەم کردنەوەی ئازار

ئەگەر سەر ئێشەتان هەیە لەوانەیە باشتر بێ پەیوەندی سێکسی لە بیر نەکەن ... لە بەر ئەوەی کە دەتوانێ یارمەتیدەرێکی زۆر باش بێ بۆ ئەوەی کە سەر ئێشەکەی ئێوە . ئەو هۆرمۆنانەی کە دوای ئەم پەیوەندییە لە لەش دەردەدرێت دەتوانێ لە کەم کردنەوەی ئازار و هێورکردنەوەی زۆر بە سوود بێ ، لێکۆڵینەوەکان ئەمەیان سەڵماندووە ئەو کەسانەی کە نەخۆشی " میگرێن " یان شەقیقەیان هەیە دوای پەیوەندی سێکسی ، تەندرووسییەکی باشتریان دەبێ .  

هەڵامتی کەمتر

ئەو کەسانەی کە پەیوەندی سێکسیان هەیە ئاستێکی هەرە بەرزی ئیمۆنۆگلوبۆلین لە لەشیان درووست دەبێت و دەتوانن باشتر لە بەرامبەر هەڵامەت و سەرمابوون بەهێز بن .  

گەنج و دەڵگەش دەبن

لە لێکۆلینەوەیەک داوا لە هەندێک کەس کرا کە بە تەماشا کردنی دەم و چاو و ڕٶخساری هەندێکی دیکە تەمەنی کەسەکان دەستنیشان بکەن . دواتر دەرکەوت ئەو کەسانەی کە بە شێوازی مامناوەندی لە حەفتەیەکدا ٤ جار پەیوەندی سێکسیان هەیە تا ١٢ ساڵ تەمەنیان کەمتر نیشان دەدات لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان . هۆکارەکەشی ، سوودەکانی پەیوەندی سێکسی و دەردانی هۆرمۆنی " ئێسرۆژێن و تێستۆسترۆن " ە کە دەتوانێ ببێتە هۆی گەنجی و دڵخۆشی ئەوان . ئێسرۆژێن پێست و موو جوانتر و گەشتر دەکات .

دڵێکی تەندرووستتر لەگەڵ پەیوەندی سێکسی

پەیوەندی سێکسی دەتوانێ هۆکاری سووتاندنی کالۆری و ووزەی زیاتر بێ و تەنانەت دەوترێ کە یەک جار پەیوەندی سێکسی بەرامبەرە بە ٨ کاتژمێر وەرزش کردن . لە کاتی پەیوەندی سێکسیدا ماسوولکەکانی سک ، ڕان و لێوی ئێوە لە یەک نزیک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی عەرەق کردن ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ دڵێکی تەندرووست تر  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە