سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ڕایگەیاند، له پێناو ئاسایشی ناوچه‌كه‌دا ده‌مانه‌وێت به‌رنامه موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بخه‌ینه ژێر چاودێرییه‌وه .
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: ده‌بێت به‌رنامه موشه‌كییه باڵیستییكیه‌كه‌ی ئێران بخرێته ژێر چاودێریی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌وه‌ش له هه‌وڵی توندكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كاندا به‌رامبه‌ر ئێران و له هه‌مان كاتدا پاراستن له ڕێكه‌وتنه ناوه‌كییه‌كه كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات بكشێته‌وه لێی.
گوتیشی: ده‌بێت باس له‌و موشه‌كانه بكرێت كه په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه و له یه‌مه‌ن و سوریا به‌كارده‌هێنرێن چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی هاوپه‌یمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا.
گوتیشی: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌وانه‌یه هه‌ندێك كات هۆكار بێت بۆ ناجێگیری ناوچه‌كه و ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئێرانی‌دا گفتوگۆ بكه‌ین.
ماكرون راشیگه‌یاند: باوه‌ڕم وایه هه‌موو جۆره‌كانی چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی بۆ ئه‌و ڕه‌وشه هه‌ڵه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە