خۆکوشتنی مێرمنداڵێک لە کرماشان

خۆکوشتنی مێرمنداڵێک لە کرماشان

پەیامی کورد ... خۆکوشتنی مێرمنداڵێک لە کرماشان

 

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٢٥ی ژانویەی ٢٠٢١)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی ”نێرگز مروەتی میرحەساری“ لە گوندی ”قەرەبڵاغ“ سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار نێرگز مروەتی لە ڕێگای بەکارهێنانی چک خۆی کوشتووە.

 

سێ حەوتوو پێش ئێستاش کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی تارا تەمرخانی هەر لەم شارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لانیکەم ٤٥ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٢٦ کەسیان کچ و ١٩ کەسیان کوڕ بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە