پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانی یەوە سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدان

پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانی یەوە سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدان
پەیامی کورد   ...   پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانی یەوە سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدان

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت: مێژوو و خەباتی پارتی لەپێناو گەلی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە دیار و ئاشکرایە، لە ھەر کوێ پارتی ھەبێت ئاسایش، ئاوەدانی و بونیادنان ھەیە.

١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، لەبارەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە دا، ھاووڵاتی ئازیز ٢٠ـی ئۆکتۆبەر دەنگ بدە بەو لیستەی کە خزمەت بە تۆ و کوردستان دەکات، دەنگ بدەن بە لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان.

جێگری سەرۆکی پارتی، دەڵێت: مێژوو و خەباتی پارتی لەپێناو گەلی کوردستان بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە دیار و ئاشکرایە، لە ھەر کوێ پارتی ھەبێت ئاسایش، ئاوەدانی و بونیاتنان ھەیە، پێشکەوتن و گەشانەوە ھەیە، لە سایەی پارتی دا سەر و ماڵی ھەمووان پارێزراوە، خاوەن کاران و کاسباکاران بە خەیاڵێکی ئاسوودە کاری خۆیان کردووە، لە کار، ژیانی خۆیان، ماڵ و منداڵیان دڵنیابوون.

ھاوکات ڕایگەیاند، پارتی حزبی کار و کردارە، حزبی بەرپرسیارەتییە نەک حزبی قسە و درووشمی بەتاڵ، قسە و بەڵێنی بێ بنەما ئاسانە بە ھەموو لایەک دەکرێت، بەس ھەموو لایەک وەک پارتی ئەھلی کار و کردار نین، پارتی مننەتی کار و خزمەت بەسەر خەڵکەوە ناکات، خزمەتکردن ئەرک و شانازییە بۆ پارتی، چوونکە پارتی واتە خزمەت، پارتی واتە ئاسایش، ئاوەدانی، ژیان و پێشکەوتن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، پارتی واتا پاراستنی کوردستان و دەستکەوتەکانی، واتا مسۆگەرکردنی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و لێبووردەیی. پارتی بەرگریی لە مافی ھەموو پێکھاتە ئایینی و نەتەوەیی یەکان دەکات، وێڕای ھەموو سەختی و ڕێگرییەکان، پارتی زۆر دەستکەوتی گەورەی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەست ھێناوە و، ھێشتاش زۆریش ماوە بیکات.

نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەوە کردەوە، پارتی چاوی لە متمانە و پشتگیری خەڵکی کوردستانە و بۆ ئەوەی لە کار و خزمەتکردن بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی کەموکوڕی و کێشەکان چارە بکات.

جێگری سەرۆکی پارتی، داوایەکی تایبەتی ئاراستەی ھاووڵاتییان کرد و ووتی: ھاووڵاتی ئازیز بۆ ئەوەی کار و خزمەت بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی کێشەکان چارە بکرێن، بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری، بۆ بەردەوامی پێشکەوتن، سەرکەوتن و پاراستنی کوردستان بۆ ئێستا و داھاتوو، دەنگ بدەن بە لیستی ١٩٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان. ووتیشی: پشت بە خوا و ئیرادەی گەلی کوردستان پارتی سەردەکەوێت و کوردستانیش سەردەکەوێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە