پەیامی کورد … حكومەتی عیراق لەبارەی دەستگیركردنی سەركردەكەی حەشدی شەعبی ڕوونكردنەوهیهكی بڵاوكردهوه
راگهیاندنی ئهمنی عێراق، رونكردنهوهیهكی لەبارەی دەستگیركردنی قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی ئەنبار بڵاوكردهوه و رایگهیاند، ئۆپراسیۆنهكه بهپێی یاسا و فهرمانی دادگا بووه.
له بەیاننامەیەكدا، كە لەلایەن راگهیاندنی ئهمنی سەر بە حكومەتی عیراق بڵاوكراوهتهوه، هاتووه، "بەپێی یاداشتی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوەی دادوەریی، كە لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ و بەپێی ماددەی 4ی بنبڕكردنی تیرۆر دهرچووه، هێزێكی ئەمنی لە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١، ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی تۆمەتبار قاسم مەحمود كەریم موسڵیحی ئەنجامداوه".
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، "لەئێستادا بەپێی ڕێكارە یاساییەكان، لیژنەی لێكۆڵینەوەی هاوبەش لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دەكات لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی كراونەتەوە".
جهختیشكراوهتهوه، ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكە هیچ لایەنێكی سەربازی یان ئەمنی نەكردۆتە ئامانج وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێت بۆ مەبەستی ئاژاوەگێڕی، هەموو دەزگا سەبازی و ئەمنییەكانیش لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانن".
ئهمهش لهكاتێكدایه دەستگیرکردنی فەرماندەی ئوپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، کاردانەوەی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە و بەشێک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی چوونەنێو ناوچەی سەوزی بەغدا و نمایشی سەربازییان کرد.ا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە