پەیامی کورد ... حوکمی سێدارەی ٢١ بەندکراو لە عێراق جێبەجێ کرا
دەسەڵاتدارانی عێراق ئەمڕۆ لە گرتوخانەی ناسریەی باشوری ئەو وڵاتە سزای لە سێدارەدانیان بەسەر ٢١ کەسدا جێبەجی کرد.
ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی و تەندروستییەوە بلاویکردەوە، ئەو ٢١ کەسە بە پێی مادەی ٤ی تیرۆر سزای لە سێدارەدانەکانیان بەسەر سەپێنراوە، سەرجەمیان عێراقی بوون و دانیشتووی پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار و بەغدا و بەسرە بوون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ساڵانە ژمارەی لە سێدارەدراوەکان لە عێراق بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، بەشێوەیەک لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٥٢ کەس لە سێدارە دراوە و لە ساڵی ٢٠١٩دا ژمارەکە بووە بە دوو هێندە و ١٠٠ کەس لە سێدارە دراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە