ڕێکخراوێکی ئیسرائیلی ژنە ئێزیدییەکان لە چەکدارانی داعش دەکڕێتەوە

ڕێکخراوێکی ئیسرائیلی ژنە ئێزیدییەکان لە چەکدارانی داعش دەکڕێتەوە

رێكخراوێكی ئیسڕائیلی كە بنكەی سەرەكی لە شاری قودسی فەلەستینەو بەهۆی هاوكارییە مرۆڤدۆستانكانییەوە دەیەوێ سەرنجی ئێزیدییەكانی عێراق بۆ لای خۆی رابكێشێت.
كەناڵی (العالم) بڵاویكردەوە، رێكخراوی “چاوەكانی ئومێد”ی ئیسڕائییلی كە بنكەی سەرەكی لە شاری قودسە، لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئامانجی ئەم رێكخراوە گەیاندنی هاوكارییە بە قوربانییەكانی دەستی تیرۆر لە عێراق، لەكاتێكدا كە پێشتر ماڵپەری”ئارم نیوز” ئامانجی ئەم رێكخراوەی ئاشكرا كردووەو ئاشكرایدەكات، ئامانجی راكێشانی سەرنجی ئێزدییەكانی عێراق و سوریایە كە كەمینەیەكی ئەو ناوچانە پێك دەهێنن.
كەناڵی 2ی ئیسڕائیلی لەكاتی بڵاوكردنەوی چالاكییەكانی ئەم رێكخراوەدا، تۆمارێكی 15 خولەكی بڵاوكرەوە كە لە تۆمارەكەدا بازرگانێكی ئیسرائیلی بەناوی “خاتو لیزا میارا” خەریكی كڕینی كچە ئێزیدییەكانە كە لەژێر دەستی داعشدا دەستبەسەر بوون.
لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا، داعشەكان ژنە ئێزیدییەكانیان وەك خەڵات دەدایە چەكدارەكانی خۆیان تاكو بەو هۆیەوە زیاتر لە ناوچەكە بمێننەوە، بەو بۆنەیەوە “میارا” لەرێگەی چەند نێوەندگێڕێكەوە ئەو ژنانەی لە بازاڕی بەندەكان دەكڕی.
لەو تۆمارە 15 خولەكییەدا، “میارا” لەگەڵ یەكێك لە هاوكارەكانی لەكاتی شۆفێریدان‌و بەرەو موسڵ دەڕۆن، ئەوان لەرێگادا بە كەمینێكی هێزەكانی پێشمەرگە دەگەن و لەوێ كەمپێك بۆ ئاوارەكانی ئێزیدی دروست كراوەو هەزاران هاووڵاتی كە لەدەست داعشەكان هەڵهاتوون لەوێن‌و پەنایان بۆ ئەم كەمپە هێناوە.
لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا ژنە ئێزدییەكان لێدوانیان داوە‌و سوپاسی ئەم رێكخراوە ئیسرائیلییە دەكەن كە رزگاری كردوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە