پەیامی کورد ... زەریف ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئەمریکا شتێک کە خاوەنی نییە دەیبەخشێت و مافی ئیسلامییەکان لە بەرچاو ناگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنێکی تایبەتدا لە دەزگای هاوکاری ئیسلامی لە ئێستەنبووڵ ڕایگەیاند : دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ، باس لە دۆخی بەرزاییەکانی جەلان دەکات و مافی موسڵمانەکان لە بەر چاو ناگرێت و سەبارەت بە شتێک قسە دەکات کە خاوەنداریەتی لە دەست ئەو دا نییە
هەروەها ووتی : پشت گوێخستنی بەردەوامی دەوڵتی ترامپ سەبارەت بە مافی موسڵمانان و عەرەبەکان گەیشتووەتە ئاستێکی بێزارکەر.
بە بڕوای ئەو ، سیاسەتی ئیسرائیل " پێشێلکردنی یاساکانی نێودەوڵەتی ، ڕەواج دانی بێزار بوون لە ئیسلام و تەفرەقە لە کۆمەڵگای ئیسلامە . "
دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەردا نووسی " لە دوای ٥٢ سال کاتی ئەوە هاتووە کە ویلایەتەیەکگرتووەکان حۆکمڕانی ئیسرائیل لە سەر بەرزاییەکانی جەولان بە فەرمی بناسێنێت ، کە گرینگییەکی ستراتیژیک و ئەمنییەتی هەیە بۆ ووڵاتی ئیسرائیل و هەروەها سەقامگیری ناوچەکە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە