پەیامی کورد ... تایوان: فرۆکە شەڕکەرەکانی چین هەرێمی ئاسمانی تایوانیان پێشێل کردووە
تایوان ڕایگەیاندووە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی بەڕێوەچوونی مانۆڕی سەربازی، ڕۆژی سێشەممە فڕۆکە شەڕکەرەکانی چین چوونەتە ناو هەرێمی ئاسمانی ئەو ووڵاتەوە.
وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاندووە هۆشداریان بە فرۆکە شەڕکەرەکانی چین داوە و فرۆکە شەڕکەرەکانی خۆیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەیان هەستاندووەتەوە .
چین لە ساڵی ٢٠١٦ بەلاوە فڕینی فرۆکەکانی لە نزیک سنووری تایوان و گەرووی تایوان دا زیاد کردووە.
سەرۆککۆماری تایوان هیچ کات ئامادە نەبووە ئەوە قەبووڵ بکات تایوان بەشێکە لە خاکی چین.
چین دەڵێ تایوان بەشێکە لە خاکی چین و چین هەرکات بیهەوێ دەتوانێ بێهێنێتەوە ژێردەسەڵاتی خۆی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە