پەیامی کورد ... رێكخراوى داعش له هێرشه‌كانى به‌رده‌وامه و له چه‌ند په‌لامارێكی جیاوازدا له پارێزگاى كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا دوو ئه‌ندامى سوپاى عیراق و چوار چه‌كداری حه‌شدى عه‌شایه‌رى كوژران، هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌ندامێكى دیكه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداركراون.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی ئه‌نباری حه‌شدی شه‌عبی ئەمڕۆ ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی "شێره‌كانی بیابان"ی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، پێنج چه‌كداری داعشیان كوشتوه و چوار گومانلێكراویشیان ده‌ستگیركردوه.
ئه‌حمه‌د نه‌سڕوڵا، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نباری حەشدی شه‌عبی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمتی "شێره‌كانی بیابان" ژمارەیەك ناوچه‌ی فراوانی رۆژئاوای ئه‌نباریان له چه‌كدارانی داعش پاككردوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی وادی حۆران، وادی حسێنیات، مۆڵسی، كعره، حلكووم، مهدهووم، ئوم لوز و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان به‌رێژه‌ی ٣٦٠ پله هێزه‌كانیان بڵاوهپێكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی و به‌بێ رێگه‌دان به‌ده‌ربازبوونی تیرۆرستان ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له‌باره‌ی ئه‌نجامی ههڵمهتهكهشهوه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، پێنج چه‌كداری سه‌ر به‌رێكخراوی داعشیان كوشتوه، هاوكات چوار گومانلێكراویشیان ده‌ستگیركردوه، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویشیان ته‌قاندوه‌ته‌وه، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر سێ بۆمبی چێندراو، له‌گه‌ڵ سێى ماتۆڕسكیل گرتوه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بهكارهێندرابوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە