گاردییەن : موسڵمانانی ڕۆهینگیا دۆڕاوانی سەرەکی شەڕی ساردن لە ئاسیا

گاردییەن  :  موسڵمانانی ڕۆهینگیا دۆڕاوانی سەرەکی شەڕی ساردن لە ئاسیا

پەیامی کورد     ...     گاردییەن  :  موسلمانانی ڕۆهینگیا دۆڕاوانی سەرەکی شەڕی ساردن لە ئاسیا .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ، موسڵمانانی ڕۆهینگیا گەورەترین قەومی ژێر چاودێری و بەدواداچوونن لە جیهاندا ، ئەم قەومە هیچ داهاتوویەکیان نییە و هێزەکانی ئاسیایی ش نیازو ئیرادەیەکیان بۆ ڕزگار کردنی ئەوان نییە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو تاوانانەی کە لە دژی قەومی ڕۆهینگیا لە میانمار ئەنجامدراوە بەتەوای ڕوون ، ڕووناک و تۆمار کراوە . هەموو ئەو تاوانانەی کە ئەنجام دراون بریتییە لە دەستدرێژی ، ئەشکەنجە ، کوشتن ، نەسل کوژی و دەرکردنیان لە لایەن ئەرتەش و بوودییەکانی میانمارەوە بە تەواوی مۆستەنەسازی کراوە بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە کە ئەم ڕێژەیە لە تاوان بۆچی بە بێ ووڵام ماوەتەوە  ؟

هۆکاری زۆر بۆ پێدانەچوونەوەی ئەم نەسل کوژییەی موسڵمانانی ڕۆهینگیا بوونی هەیە . یەکەمیان ئەوەی کە بە پێی نەریت ووڵاتی پشتگوێ خراو و فەقیر و دەستکورت وەکوو میانمار بەهایەکی زۆری بۆ هێزەکانی ناوچەکە و جیهان نییە کە خۆیان لەبەر ئەوان بە ئاو و ئاگردا بدەن . لە ڕاستیدا میانمار و موسڵمانەکانی بۆ ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هیچ گرینگی یەکیان نییە ، لە لالەیکی دیکەوە ، سەردەمێک بەریتانیا لە وناوچەیە دەسەڵاتی هەبوو و ئێستاش بەم جۆرەیە کە هێزی باڵادەست لە ناوچەکەیە . چین یش هەروەها بەردەوام هەوڵیداوە لایەنی حکوومەتەکانی لایەنگری خۆی لە ناوچەکە بگرێت و میانمار یش لایەنێک لەم بازنەیەی هێزی چین ە . چین هیچ کاتێک ئیزنی پێداچوونەوەی تەواو و ڕوونی ئەو تاوانانەی کە لە دژی موسڵمانانی لە شەورای ئەمنییەت نییە و خۆی تاوانبارە بە نەسڵ کوژی موسڵمامانی ئیغوور .

ووڵاتانی ئەورووپایی توانا و ئیرادەی پێویستیان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چین و پالپشتی ئەم ووڵاتە لە میانمار نییە چوونکە لەگەل پێکەن پەیوەندی بەرفراوانی تیجاری یان هەیە . هەر ئەم بابەتە بووەتە هۆکار تاکوو ڕۆژئاوا بە هیچ ڕادە و ئاستێک نیازی پێداچوونەوەیان بە دۆخی مافی مرۆڤی میانمار نەبێت 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە