نیۆیۆرک تایمز ... ترامپ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا بۆ ٤ مانگی دیکە پاش خست

نیۆیۆرک تایمز ... ترامپ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا بۆ ٤ مانگی دیکە پاش خست

پەیامی کورد ...  نیۆیۆرک تایمز ... ترامپ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا بۆ ٤ مانگی دیکە دوا خست

ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز " NYT " ڕایگەیاند کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ ٤ مانگی دیکە پاش خرا .

ئەم ڕۆژنامەیە هەروەها ئاشکرای کرد بڕیاری پاش خستنی کشانەوەی ئەم هێزانە لە دوای چاوپێکەوتنی ترامپ لە سەردانیکردنی لەناکاوی بۆ عێراق بوو و دیتنی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی هاوبەش " فاول لا کامێرا " ی بوو هاتە ڕاگەیاندن .

لەم هەواڵەدا هەروەها هاتووە کە ترامپ بۆ ئەوەی کە فەرماندی ئۆپراسیۆنەکان بتوانێ پلانەکانی خۆی ڕێک بخات بۆ کشانەوە و جێگیر کردنی هێزەکانیان ماوەی چەند مانگێکی دیکەی مووڵەت بەوان دا

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە