پەیامی کورد … یاری ئاگرینی چوارشەممە سووری لەئێران دوو هەزار قوربانی لێکەوتەوە
وتەبێژی فریاكەوتنی خێرای ئێران ئاشكرای كرد، كە بە هۆی یاریی ئاگریینەوە لە كۆتا چوارشەممەی ساڵی كۆچی هەتاوی كە بە چوارشەممە سوری ناسراوە لانیكەم نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٠ كەسیش تووشی كەمئەندامی بوون.
موجتەبا خالیدی وتەبێژی فریاكەوتنی خێرای ئێران رایگەیاند، لە ئەنجامی بەكارهێنانی یاریی ئاگرین لە ئێوارەی چوارشەممە سوریدا لانیكەم نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، هەزار و ٩٠٠ كەسیش بەهۆی ئەو یارییە ئاگرینانەوە برینداربوون و لەو ژمارەیە ٧٠ كەس ئەندامێكی جەستەیان لەدەستداوە و تووشی كەمئەندامی بوون.
رونیشیكردەوە، زۆرینەی قوربانیانی یارییە ئاگرینەكان لە پارێزگاكانی تاران، ئازەربایجانی خۆرهەڵات، كرماشان و مەركەزین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ٧٠%ی قوربانیانی یارییە ئاگرینەكان ئەو كەسانەن كە یارییەكانیان بەكارهێناوە و ٣٠%یش كەسانی رێبواربوون كە بە نزیك شوێنی یارییە ئاگرینەكاندا تێپەڕیبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە