بە پێی بڕیارێکی نوێ کێشەی گاز چارەسەر دەکرێت

بە پێی بڕیارێکی نوێ کێشەی گاز  چارەسەر دەکرێت

پەیامی کورد    ...  ئەندامێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، دوای ئەوەی كێشە بۆ كۆمپانیای نوێی دابینكردنی غاز لە سنووری سلێمانی درووست كرا، ئەنجوومەنی وەزیران هاتە سەر هێڵ و بەڵێن دراوە ئەمڕۆ كێشەكە بە تەواوی چارەسەر بكرێت، چوونكە رێگری دەكرا ئەو كۆمپانیایە گاز دابین بكات.

جیهاد حەسەن، ئەندام لە لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: "ئەو گازەی لە كوردستان هەیە، بە دووقات بەشی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام هەندێك كەس ئەو پرسەیان قۆستووەتەوە و ئەو كۆمپانیایەی نوێ كە گاز دابین دەكات لە سنووری سلێمانی، رێگری لێ دەكرێت گاز بۆ هەولێر هاوردە بكات و تەعدایان لێ كردبوو، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی ئێمەش هاتە سەر خەت و توانرا كە ئەو پرسە چارەسەر بكرێت و ئەمڕۆ ئێوارە هاتنی گاز ئاسایی دەبێتەوە".

حەسەن گوتیشی، شەوی ڕابردوو تا سەعات یەكی شەو هەمووان لەسەر خەت بوون و ئیدارەی هەولێر و سلێمانی بەڵێنیان داوە، كە ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن و هاتنی گاز ئاسایی بێت و چیتر رێگری لێ نەكرێت، چوونكە ناكرێت نرخی گاز بەو شێوەیە گران بێـت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە