منداڵێکی ١٥ ساڵەی کورد لە ئیلام دەستبەسەر کرا

منداڵێکی ١٥ ساڵەی کورد لە ئیلام دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد... منداڵێکی ١٥ ساڵەی کورد لە ئیلام دەستبەسەر کرا

ئەرەشک قەیسەربەیگی، تەمەن ١٥ ساڵ، کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرابوو، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام دەستبەسەرکرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٣) ئەرەشک قەیسەربەیگی، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری سەراوڵە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرەشک قەیسەربەیگی، لە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەراوڵە گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ئەرەشک قەیسەربەیگی، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ٢٧٢٢، لە شاری سەراوڵە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە