به‌رپرسی دەزگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، جیا له سلێمانی، له پارێزگاكانی دیكه له ده‌نگه‌كانی خۆیان رازین و به‌راورد به رابردوویش ده‌نگیان زۆر زیادی كردووە، "سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه بە متمانه‌یان به پارتی کردەوە و پادداشتیان دایەوە."
به‌رپرسی دەزگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، خه‌سرۆ گۆران، راگه‌یاند "ئه‌م جاره‌ش به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر زیادی كردووه، له هه‌ولێر له 8 كورسی كه‌متر ناهێنین و له دهۆك 10 كورسییه و له مووسڵ له پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانین، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌نگی ئاواره‌كان فه‌رز نه‌كراون، له دیاله و به‌غدایش كاندیدمان هه‌یه هێشتا دیار نییه ئه‌نجامه‌كان چۆنه."
دەربارەی ئەو ئەنجامە بەراییانەی لە سلێمانی ڕاگەیێندراون، خه‌سرۆ گۆران گوتی، "وەک چۆن له سلێمانی هیچ لایه‌نێك به ئه‌نجامه‌كان رازی نین، ئێمه‌ش پێی رازی نین.
هه‌موو لایه‌نه‌كان دژی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ن و ئێمەش وه‌كو پارتی سكاڵامان تۆمار كردووه."
خەسرۆ گۆران پێزانینی حزبەکەی بە خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت و دەست خۆشیان لێدەکات و دەڵێت "له‌م هه‌ڵبژاردنەدا پارتییان پادداشت كرد چونكه پارتی پارێزگاری له هه‌ولێر و دهۆك كرد؛ شەڕی پردێ و سحێلا و مه‌حموودیه و زومماری كرد، ئه‌مه كه‌م نه‌بوو. سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه جارێكی دیكه متمانه‌یان به پارتی كرده‌وه، چونكه بۆ خه‌ڵك ڕوون بووەوە لای پارتی پۆست و پله گرینگ نین له به‌غدا، بەلای پارتییەوە گرینگ پاراستنی كوردستانه."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە