حزبۆڵڵای عێراق بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە

حزبۆڵڵای عێراق بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە

پەیامی کورد     ...    حزبۆڵڵای عێراق بەیاننامەیەک بڵاو دەکەنەوە

حزبوڵڵای عیراق چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا راده‌گرن، به‌ڵام هه‌ر له‌ ئاماده‌باشیدا ده‌بن.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د به‌سری یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، هێرشه‌كانیان دژی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا راده‌گرن، به‌و پێیه‌ی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای راگرتنی هێرشه‌كانیان، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی حزبوڵڵای عیراق داوایان لێكردوون له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بن بۆ هه‌ر چالاكییه‌كی ستراتیژی و چاودێریكردنی جموجه‌ڵه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
راگرتنی هێرشی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن حزبوڵڵای عیراقه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌ پێنج بنكه‌ی سه‌ربازیی عیراق كشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه‌ و هیچ نیازێكیان بۆ كشانه‌وه‌ له‌و بنكانه‌ی دیكه‌ پیشاننه‌داوه‌، له‌كاتێكدا هێز و گروپه‌ شیعییه‌كانی نزیك له‌ ئێران داوا ده‌كه‌ن ئه‌مریكا به‌ ته‌واوه‌تی له‌ عیراق بكشێته‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە