پەیامی کورد ... حزبۆڵڵای عێراق : هیچ کەسێک ناتوانێ بڕیاری دەرکردنی هیزەکانی ئەمریکی لە بەرچاو نەگرێت
بە پێی ڕاپۆرتێک جەعفەر الحسێنی ووتەبێژی حزبۆڵلای عێراق ووتی : هەنگاوەکانی ئەمریکا لە عێراق لە بواری کوشتن ، بۆمبارانکردن و داگیرکارییەکی ڕوون و ئاشکرایە .
الحسێنی ڕایگەیاند : نیشانەکانی داگیرکردنی عیراق لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بە تەواوی ئاشکرایە و هەوڵەکانی ئەرتەشی ئەوان لە کوشتن ، بۆمبارانکردن و داگیرکارییەکی ڕوون و ئاشکرایە .
ووتەبێژی گوردانی حزبۆڵلای عێراق جەختی کردەوە هیچ کەسێک ناتوانێ بڕیاری دەرکردنی هیزەکانی ئەمریکی لە بەرچاو نەگرێت و ئەمساڵ ساڵی شۆڕشی ٢٠ە بۆ دەرکردنی هیزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق ناو لێندراوە
ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە عێراق هیچکات ئەمریکی و ئیسرائیل و یاخود کەل و پەلی دەستی ووڵاتانی دەورووبەری کەنداوی فارس نابێت بەڵکوو ووڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامییە ، ڕایگەیاند : سەرۆکوەزیر لە ڕادەست کردنی وەرەقەی متمانە بە ئەمریکییەکان بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ حەشدی شەعبی ڕێگایەکی هەڵەی هەڵىرادووە لە حاڵێکدا کە حەشدی شەعبی پاڵپشتی لە دەوڵەتی عێراق دەکات و ئەم پاڵپشتییە تەنیا لە کاتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش دا نەبووە
زلحسینی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە بەربژێری سەرۆکوەزیران بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ حەشدی شەعبی ، خەڵکی عێراق لە بەرامبەر خۆیدا دەبینێتەوە چوونکە هەوڵەکەی لە دژی حەسدی شەعبی هەڵگری نیاز و بیروڕای شاراوەی ئەوە بەرامبەر بە حەشد و ووتی دەوڵەتی ئێستا لە سەر داواکاری عێراقییەکان بۆ هێرشکردنی سەر حەشدی سەعبی لبیک یان ووتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە