ئومێد خۆشناو، سەركی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە نووسینێكدا لە فەیسبووك دەلێت: لە كاتی پێشوازیكردنی لە شاندی ھەدەپ، بارزانی بە بایدەمیری گوت، "مادەم كوردستان لە دلی تۆ دایە، تۆش لە دڵێ ئێمەدای".
ئومێد خۆشناو ئەمەی لە ناوەڕوكی نووسینێكی خۆیدا بڵاوكردووتەوە ئەمەی خوارەوە درێژەی نووسینەكەیەتی:
چما بایدەمیر دناڤ دلێ مەدایە؟
(ئومێد خۆشناو)
ڕێک دوو ساڵ پێش بوو،شاندی خوشک وبرایانمان له باکوور ته‌شریفیان هێنا بۆ باشووری وڵات.
له‌وه‌ی دوو ساڵ پێش و له‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، به‌شانازیه‌کی زۆره‌وه یه‌کێک بووم له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له پێشوازی هه‌ڤاڵانی باکوور بووم بۆ هه‌ولێری هه‌مووان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌هه‌مان شوێن وبه‌هه‌مان مه‌به‌ست وێنه‌مان گرت.
له وێنه‌ی دووساڵ پێش له‌نێوان ده‌میرتاش و بایده‌میر،بۆ وێنه وه‌ستام،له‌وێنه‌ی چه‌ند ڕۆژ پێش ته‌نیا،بایده‌میر بوو،ده‌میرتاش به‌داخه‌وه له زیندان بوو.
له‌کاتی گرتنی وێنه‌که،ووتم به‌داخه‌وه هه‌ڤاڵ له‌و وێنه ده‌میرتاش لێره نیه!.
له‌وه‌ڵامدا بایده‌میر ووتی،ئه‌وه چاره‌نوسی هه‌موومانه!.
کاتێک بینیم فه‌له‌ک ناس ئوجا،هاته نێوانمان ووتی،هه‌ڤاڵ تا ده‌وڵه‌ت نه‌بین،تۆ‌و من و هه‌موومان،چاره‌نوسمان هه‌ر زیندانه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ده‌وڵه‌تمان نه‌بێ،کوردستان خۆی بۆمان زیندانه.
هه‌روه‌ها له‌دیدارو کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک،کاتێک له خزمه‌ت جه‌نابیان له پێشوازی ئه‌و شانده بووین،بینیم جه‌نابی سه‌رۆک وێڕای ستایش کردنی ڕۆڵی عوسمان بایده‌میر،فه‌رمووی ئه‌گه‌ر کوردستان له دڵی تۆیه،دڵنیابه تۆش له دڵی ئێمه‌ی….
ئیتر بژی یه‌کێتی کوردان.
بژی ئه‌وانه‌ی ئارمانجیان بۆ خاک بۆ نیشتمان و بۆ گه‌ل ڕوون و دروسته.
هه‌رچه‌ند باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه هه‌یه،چ گه‌ل و نه‌ته‌وه دوژمنی ئێمه نین.
واته نه‌عه‌ره‌ب نه‌فارس ونه تورک دوژمنی ئێمه نین،به‌ڵکو ئه‌وه ئێمه‌ی کوردین خۆمان دوژمنی خۆمانین،بفه‌رموون سه‌یری لاپه‌ڕه‌و دێڕه‌کانی مێژوو بکه‌ن،بزانن چه‌نده خیانه‌تی ناوه‌خۆی و ناڕێکی ڕیزه‌کانمان زه‌ره‌رو زیانیان به‌دۆزی ئێمه گه‌یاندوه،تازه‌ترین نموونه‌ی زیندوو خیانه‌تی خاک فرۆشی که‌رکوکه،خۆ ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌با،مومکین نه‌بوو،که‌رکوک هێمای مان و نه‌مانمان،دڵی کوردستان وا به‌ئاسانی داگیربکرێ.
که‌وایه،ئه‌وانه‌ی کوردستان له‌دڵیانه،باشتر وایه ڕیزه‌کانیان ڕێکخه‌ن و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی به‌هێز بکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت بایده‌میرو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پێناو کوردستان بیر ده‌که‌نه‌وه،له‌دڵی ئێمه‌ن و دڵی ئێمه‌شن.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە