به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کەلتووری پارێزگای سنە ووتی: ئه‌مساڵ فێستیڤاڵی مۆسیقای کوردی له دوو به‌شی کێبه‌رکێ و به‌شی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئەم ڕاپۆرتە ، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی ڕایگه‌یاند: بەڕێوبەرایەتی کەلتووری پارێزگای سنە به پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای کوردی حه‌وته‌مه‌ین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای کوردی به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مساڵ فستیڤاڵی مۆسیقای کوردی له دوو به‌شی کێبه‌رکێ و به‌شی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت. ئامانجی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش ڕێز گرتن و نواندنی زیاتری هونه‌ری مۆسیقایە له کوردستان . به‌شی کێبه‌رکێی له دوو به‌شی سه‌ره‌کی ئاواز و ژه‌نین پێکهاتووه که مۆسیقای مه‌قام، به‌یات، لاوک، حه‌یران، سیاچه‌مانه، گۆرانی و هتد له خۆ ده‌گرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کەلتووری پارێزگای سنە ووتی: ئامێری مۆسیقیایی وه‌ک شمشاڵ، زۆڕنا، نه‌رمه نەی، دوزه‌له، قه‌شمه، ته‌مور، دووتار، دیوان، عود، که‌مانچه، ده‌هۆڵ، دمبک، دایره و ده‌ف له‌م کێبه‌رکێیه به‌شداری ده‌که‌ن.
ئه‌و هه‌روه‌ها ووتی: فێستیڤاڵه‌که له ۳ ته‌مه‌نی ۱۴ بۆ ۱۷ ساڵان، ۱۸ بۆ ۲۲ ساڵ و ۲۳ بۆ ۲۸ ساڵه به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و منداڵانه‌ش که ته‌مه‌نیان له ۱۴ که‌متره ئه‌گه‌ر لێهاتووی باشیان هەبێت ده‌توانن له به‌شێکی تایبه‌ت به‌شداری فێستیڤاڵه‌که بکه‌ن.
شایانی باسه که مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه مۆسیقاییه‌کان تاکوو ۲۰ مانگی گه‌ڵاڕیزانه و ئه‌نجامی به‌شداربووانی فێستیڤاڵه‌که‌ش ۱۴‌ی سه‌رماوه‌ز بڵاو ده‌بێته‌وه و فێستیڤاڵه‌که‌ش له میانه‌ی ڕؤژانی ۴ بۆ ۶‌ی به‌فرانبار به‌ڕێوه ده‌چێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە