داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەكەی ناحیەی ریازی گرتەئەستۆ

داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەكەی ناحیەی ریازی گرتەئەستۆ

پەیامی کورد... داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەكەی ناحیەی ریازی گرتەئەستۆ

دوێنێ یەك شەممە لەناحیەی ڕیاز بۆمبێكی چێنراو بە هێزە عێراقییەكان تەقیوەتەوە هەشت پۆلیسی فیدراڵی كوژران و داعش بەرپرسیاریەتی تەقینەوەكەی گرتەئەستۆ.

دوای ئەوەی تەقینەوەیەك ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقی لە گوندی سەفرە سەر بەناحیەی ریاز لە سنوری پارێزگای كەركوك كردەئامانج و ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، گروپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكە رایگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، دوێنێ یەك شەممە لەسنوری ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركوك بۆمبێكی چێنراو بە هێزە عێراقییەكان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە هەشت پۆلیسی فیدراڵ كوژراون و دوو پۆلیسیش برینداربوو و تەقینەوەكە لەڕێی بۆمبێكی چێنراوەوە ئەنجامدراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە