پەیامی کورد ... حۆکمی لە سێدارەدان بۆ سیخۆڕێکی سازمانی سی ئای ئەی لە ئێران دەرکرا .
ووتەبێژی دەزگای قەزایی ڕایگەیاند : حۆکمی لە سێدارەدانی ئەمیر ڕەحیم پوور بە تاوانی سیخۆڕی کردن بۆ ئەمریکا پشتڕاست کرایەوە و جێ ڤە بە جێ دەکرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، غۆڵامحسێن ئیسمائیلی ووتەبێژی دەزگای قەزایی لە دانیشتنێکی میدیایی دا لە ووڵادانەوەی بە پرسیارێ سەبارەت بە هەواڵی ئازاد کردنی عیسا شەریفی ڕایگەیاند : هەواڵی ئازادی ئەم کەسە درۆیە و تکایە پێش بڵاو کردنەوەی هەر هەواڵێک ڕاستی و درووستی یەکی باش بزانن . ئیسمائیل هەروەها ئاماژە داوە یەکێک لە سیخۆڕەکان ئەمیر ڕەحیم پوور کە سیخۆڕی سیا بووە و جگە لە پەیوەندی لەگەڵ دەزگای سی ئای ئەی لەوان حەق دەستی زۆر گەورەی وەرگرتووە وەکوو مافی ماندوو بوونەکانی و ئەو هەوڵانەی کە داویەتی بەشێک لە زانیارییە ئەتحمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە دەستڕەسی دەزگاکانی ئەمریکا بووە بۆ شناسانی کردن ، کە دواتر مەحکەمە کراوە و بە لە سێدارەدان حۆکم درا لەبەر ئەوەی کە دیوانی باڵای ووڵات حۆکمی ئەم سیخۆڕەی ئەمریکاییەی پشتڕاست کردووەتەوە و بەم زووانە حۆکمەکە ئەنجام دەدرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە