حکوومەتی فەڕەنسا ڕایگەیاند، “له ئێستادا له سووریا ده‌مێنینه‌وه”.
لەمیانەی لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی CNEWS ناتالی لویسیۆ، وەزیری کاروباری ئەورووپا لە حکوومەتی فەڕەنسا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ئێستادا ووڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له مانه‌وه له سووریا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه.
هاوکات فلۆرێنس پارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا، ئاماژەی بەوە کردووە کە “داعش له‌سه‌ر نه‌خشه و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی نه‌سڕاوه‌ته‌وه. پێویسته ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه به ته‌واوی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه شكستی پێ بێت”.
ناوبراو له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له هه‌موو كات زیاتر لاوازە و ئه‌و ڕێكخراوه له‌سه‌دا ٩٠ی خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه و ئه‌و لۆجێستییهی پێشتر خاوه‌نی بوو چیتر نەماوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە