بە پێی زانیارییەکانی پەیاما کورد، راکان سەعید پارێزگاری کەرکووک، فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ لاهور تاڵەبانی دەرکردووەو بڕیاریشی داوە، هەر یاک لە ئاراس جەنگی و پۆڵات جەنگی بۆیان نییە جارێکی دی بەسەردانیش بچنەوە نێو شاری کەرکووک.
لەسەر داوای فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێڕاق، فەرمانی دەستگیر کردنەکە لە راگەیاندنەکان بڵاونەبۆتەوە.
فەرمانەکە لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا لاهور تاڵەبانی هێرشی کردە سەر پارێزگاری کەرکوك بە وەکالەت و راکان سەعیدیش لە وەڵامیدا بە زمان درێژ وەسفی لاهۆری کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە